قوباد تاڵەبانی زیندانیكراوێك ئازاد دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی دارستانی گەرمیان كە لەسەر پۆستێكی فەیسبوك زیندانی كرابوو، قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا ئازاد بكرێت.

راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردەوە،  مقدەم ئەرکان رەحمان، ئەو ئەفسەرەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، كە‌ لە بەرواری ( ٢٠-١٠-٢٠٢١ ) لەسەر بابە‌تێكی نووسین لە‌لایە‌ن بەرێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان راگیرابوو، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ ٢٢-١٠-٢٠٢١ بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ناوبراو ئازادکرا.

مقدەم ئەرکان رەحمان، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە فەیسبوكی خۆی نوسینێكی ئاراستەی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، داوای گۆڕینی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و خودی قوباد تاڵەبانی خۆیشی كردبوو.

لەسەر ئەو پۆستە ئیدارەی گەرمیان سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو ئەفسەرە تۆمار کرد و لە شوینی کارەکەی دەستبەسەرکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار