44 ڕۆشنبیریی عەرەب نامەیەك ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
44 ڕۆشنبیریی به‌ڕه‌گه‌ز عەرەب له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان كردوه داواى لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌تاوانكاریه‌كانى توركیا به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی كه دژى كورد به‌كارهاتوه، ده‌شڵێن:"به‌دواییه، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی‌و ڕاپۆرت بڵاوبونەته‌وە ده‌یسه‌لمێنێت تورکیا چەکی کیمیایی دژ بەگەلی کورد بەکارهێناوه".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى فورات نیوز، دوای ئەوەی 109 ڕۆشنبیرو کەسایەتی کورد نامەیه‌كیان ئاراسته‌ى ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سکرتیری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان‌و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی كرد، دواى به‌دواى ئه‌وه 44 ڕۆشنبیرو کەسایەتیی عەرەبیش، نامەیەکیان ئاڕاستەی ئەو دوو لایەنە کردوه.
ئه‌و ڕۆشنبیره عه‌ره‌بانه له‌نامه‌كه‌یاندا نوسیویانه، "لەکاتێکدا لەئاستی نێودەوڵەتی ئەو چەکانە قەدەغەکراون، لەم چەند مانگەی دواییدا، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی‌و ڕاپۆرت بڵاوبونەوە، کە نیشانیدەدات سوپای تورک چەکی کیمیایی دژ بەگەلی کورد بەکاردەهێنێت".
ئه‌وه‌شیان نوسیوه، "تورکیا هەمان تاوانی سەدام حسێن‌و ڕژێمەکەی دژ بەگەلی کورد دوبارە دەکاتەوە، بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، پێکبهێنن‌و بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى بنێرن كه زانیاری‌یان له‌باره‌وه بڵاوبۆته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر موراد قه‌ره‌یڵان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نه‌په‌گه) بانگه‌وازێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرد‌و داوایكرد، به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن، چونكه توركیا چه‌كى كیمیایی به‌كارهێناوه، وتبوى:"پێویسته شاندى ڕێكخراوه‌كان سه‌ردانى شوێنى ڕوداوه‌كان بكه‌ن‌و لێكۆڵینه‌وه له‌وێ ده‌ستپێبكه‌ن".

