كۆمسیۆن: له 294 سكاڵا یه‌ك سكاڵا په‌سه‌ندكراوه ئه‌ویش له‌كه‌ركوكه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند:" ئه‌وان ناتوانن بڕیار لەسەر ژماردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم وێستگەکان بده‌ن". ده‌شڵێت:" له 294 سكاڵا یه‌كسكاڵا په‌سه‌ندكراوه ئه‌ویش له‌كه‌ركوكه".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق باس له‌وه‌كراوه، له 294 سكاڵا یه‌ك دانه‌یان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ندكراوه ئه‌ویش له‌پارێزگاى كه‌ركوكه‌و هه‌فته‌ى داهاتوش دوای ته‌واوبون به‌كارى پێداچونه‌وه‌ی سكاڵاكان، ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری كۆمسیۆن ده‌كرێن.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وه‌ڵامى ئه‌و داواكاریانه‌شى داوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن زۆرێك له‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان‌و عێراقه‌وه ئاراسته‌ى كراوه سه‌باره‌ت به‌ئه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان‌و جه‌ختیكردۆته‌وه، "ئێمه ناتوانین ئه‌و بڕیاره بده‌ین لەسەر ژماردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم وێستگەکان".
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ وا بڵاوكرایه‌وه گوایه سه‌رجه‌م سندوقه‌كانى بازنه‌ى یه‌كى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاى هه‌ولێرو چه‌ند شارێكى دیكه‌ى عێراقیش به‌ده‌ست دوباره ئه‌ژماركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.
هاوكات لەڕێگه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكه‌وه، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی لەعێراقییەکان كردوه بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی عێراق‌و نوسیویه‌تى:"بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەم کە لەعێراق بەڕێوەچوو، جیاواز لەهەڵبژاردنەکانی پێشوو پێشووتریش، پاك‌و بێگەرد بوەو لەبەڕێوەچونیشیدا ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر".

