لە هەرێمی مەتینا سەربازێکی تورکیا خۆی کوشت

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

لە شەڕێكی سەختی گەریلا لەگەڵ سوپای تورك لە هەرێمی مەتینا، بەهۆ سەختی شەڕەكەوە ڕۆژانە سەربازی تورك لەبەرەکانی شەڕ هەڵدێن، یان خۆیان دەكوژن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنەفە، بەهۆی بێ ئەنجامبوونی لەو هێرشانە، سەربازانی سوپای تورکیا  تووشی دۆخێکی دەروونی خراپ بوونە، ئەوەندەی ئاشکرا بووە، تا ئێستا بەهۆی قورسیی شەڕەوە زیاتر لە ٣٠٠ هێزی تایبەتی بە کرێگیراو (ئەو سەربازانەى بە گرێبەست بۆ پارە شەڕ دەکەن) لە شەڕی دژ بە هێزەکانی ئازادیی کوردستان لە گۆڕەپانی شەڕ هەڵهاتوون و دەستیان لە کار کێشاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە سەربازەکانیش خۆیان بریندار دەکەن بۆ ئەوەى لە گۆڕەپانی شەڕ دووربخرێنەوە.

بەگوێرەی زانیارییە خۆجێییەکان، سەربازانی سوپای تورک لەڕووی دەروونیشەوە تێکشکاون، لەم دواییانەدا و لە ١٥ی تشرینی یەکەم سەربازێکی پسپۆڕی بەکرێگیراوی سوپای تورک لە شاخی تانک لە ناوچەی زەندورای مەتینا خۆی کوشتووە.

 ئەو سەربازەی خۆی کوشتووە سەربازێکی بەکرێگیراو بووە، کە بۆ پارە شەڕیکردووە و دەستی هەبووە لە هێرشی داگیرکەریدا، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لە دوای ئەو ڕووداوە باری دەروونیی سەربازەکانی تورک لە ناوچەى زەندورای مەتینا زۆر تێکچووە، تووشی شپرزەیی و بارێکی دەروونی شێواو هاتوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا زیاتر لە شەش مانگە هێرشێکی چڕی بە نوێترین چەکی ناتۆ بۆ سەرباشووری کورستان و تایبەت هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامیی پێدەدات، لەبەرامبەریشدا بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی بە سەختی بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار