لە بۆردومانەكەی كۆبانێ سێ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە کۆبانێ ئۆتۆمبێلێکی سڤیلی بۆردومان کرد و بە هۆیەوە سێ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر رێگای کۆبانێ و حەلەب هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سڤیل و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون.
رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شاری کۆبانێ هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سڤیل و لە ئەنجامد دوو هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بابهتی پهیوهندیدار
