وەزارەتی دارایی: سبه‌ینێ ته‌ندروستی موچه‌ وەردەگرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی رایگه‌یاند:"  سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌  موچه‌ی مانگی 10ـی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت".

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:"  سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌  موچه‌ی مانگی 10ـی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت".

دوێنێش جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، 25ـی مانگ مووچە دابەش دەکرێت و بڕیارە دابەشکردنەکەش بەبێ لێبڕین بێت، هەروەها "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە مووچە دابەش دەکات".

مانگی تەمموزی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچەی مانگی (تەموز/7) بەبێ لێبڕین دابەشبکات، دوای ئەوەی چەند مانگێک لێبڕینی 21%ی موچە بەردەوام بوو

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار