کۆمسیۆن: ١٨ سکاڵامان پەسەندكرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:' بڕیاردراوە بە پەسەندکردنی ١٨ سکاڵا و رەتکردنەوەی ٣٢٢ سکاڵای دیکە کە بەڵگەیان لەگەڵدا نەخراوەتەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا ٢٣٤ سدنوق بەدەست دەژمێردرێنەوە".

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان‌ی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە بەدواداچون بۆ ئەو سکاڵایانەی لەسەر ئەنجامەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان پێشکەشکراون.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان‌ی عێراق دەشڵێت:" ئەمڕۆ وردبینی بۆ ٣٤٠ سکاڵا کراوە، بڕیاردراوە بەرەتکردنەوەی ٣٢٢ سکاڵا بەھۆی ئەوەی بەڵگەی پێویستیان لەگەڵدا نەخراوەتەڕوو".

ئەوەشی خستەڕو، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە بەرەچاوکردنی ١٨ سکاڵا، بەمەش ٢٤٣ وێستگەی دەنگدان دوبارە بەدەست دەنگەکانیان دەژمێردرێنەوە، کە سەرجەمیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و بەسرە و بەغدان.

کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە:" لەبەرئەوەی ئەو ١٨ سکاڵایە بەبەڵگەوە خراونەتەڕوو، ئەنجومەنی کۆمسیاران پشتیوانی لێکردون و بەگونجاو زانراون بۆئەوەی رێکاری پێویستیان لەبارەوە بگیرێتەبەر".

لەبارەی چۆنییەتی دووبارە ژماردنەوەی دەستی ئەو سندوقانەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان باسی لەوەشکرد، ژماردنەوەی دەنگەکانیش بەئامادەبونی نوێنەرانی کاندیدە رکابەرەکانی ئەو وێستگانە دەبێت و شوێن و کاتی گونجاویش بۆئەو مەبەستە لەماوەیەکی نزیکدا دیاریدەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار