هەپەگە: توركیا 323 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی ڕاگەیاندن و چامەمەنگی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند:" لە 23 نیسانی ئەمساڵەوە تائێستا، توركیا 323جار چەكی كیمیایی لەدژ بەكارهێناوین و لە شەڕو پێدادانەكاندا 670 سەربازی توركیاش كوژراون.

ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ـ هەپەگە، ئاماری شەش مانگی ڕابردووی شەڕوپێكدادانەكانی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەن، لەوماوەیەدا توركیا 323 جار چەكی قەدەغەكراوی كیمیاوی لەدژ بەكارهێناون.

هەر بەپێی ئامارەكە، لەو شەشە مانگەدا 670 سەربازی سوپای توركیا لە شەڕو پێكدانانەكانیاندا لەگەڵ گەریلاكانی كوردستاندا كوژراون.

لە 23ی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای توركیا هێرشێكی بەرفراوانی بۆسەر باشوری كوردستان دەستپێكردووە، بە درێژای ئەومایەوە لە جەنگێكی قورسدا بووە لەگەڵ پەكەكەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار