حکومەت: ملیۆنێک لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمى کوردستان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-10-2021 بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و لە دوو رۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت.
ئهمڕۆ یەکشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021، بەپێی راگەیێندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، گەیشتنی بەنزینەکە دوای راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزینە. بڕی (٥٤٠) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت.

بابهتی پهیوهندیدار
