سه‌در هۆشداری لەدەستێوەردانی حكومەتی نوێی عێراق دەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌ركرده‌یه‌كى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق به‌خێرایی دروستنه‌كرێت ئه‌وا ئێران توركیا ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانى تێداده‌كه‌ن و كێشه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه‌و عێراق له‌ئێستادا له‌تواناى هه‌یه ڕێگریى له‌خواسته‌كانى ئێران بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت بكات چۆن له‌كاتى هه‌وڵدانى ئێران بۆ پێكهێنانه‌وه‌ى ویلایه‌تى سێیه‌م به‌مالیكى ڕێگرى كرا".
ئه‌میر كینانى سه‌ركرده له‌ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند:"ڕه‌وتى سه‌در كوتله‌ى گه‌وره‌ى په‌رله‌مانیه له‌عێراق‌و ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌ى چاكسازى جێبه‌جێبكه‌ین، كێ دێت له‌گه‌ڵمان به‌خێربێت و هه‌ركه‌سیش نایه‌ت كه‌یفى خۆیه‌تى".
سه‌ركرده‌كه‌ى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى له‌بنه‌ڕه‌تدا بونى نییه‌و ئه‌و ناوه‌نده ده‌یانه‌وێت عێراق بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌مى تایه‌فى و پشتكردنه دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان".
كینانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه: "كێشه‌كانى عێراق زۆر‌و قوڵن و ته‌نها به حكومه‌تێكى دامه‌زراوه‌یی خاوه‌ن به‌رنامه‌ى چاكسازیى ده‌توانێت ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ربكرێت".
له‌عێراق ڕه‌وتى سه‌در زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌پشت حه‌شدى شه‌عبین كورسیه‌كانیان كه‌میكردوه بۆیه به‌شێك له‌چاودێران پێشبینى سه‌رهه‌ڵدانى پشێویى له‌عێراق ده‌كه‌ن.