كۆمسیۆن: ئەو 22سكاڵایەی قبوڵكراون سلێمانی و هەولێریشی تێدایە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند:" 108 سكاڵا خراوه‌ته به‌رده‌م كۆمسیۆن ته‌نها 22سكاڵامان مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شكردنى سكاڵاى تێدابوه‌و له‌به‌شێك له‌پارێزگاكانى هه‌رێم‌و ناوه‌ڕاست‌و باشور بوه‌و ده‌ستمان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه".
كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، "ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بەڕەزامەندیدان لەسەر دوبارە ژماردن‌و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لەوێستگەکانی ھەڵبژاردنی سكاڵا لەسەرکراو لەسەر بنەمای (22) سكاڵا و دابەشبون بەسەر پارێزگاکانی، (واست، سلێمانی، نەجەف، ھەولێر، نەینەوا، کەرکوک، زیقار، ئەنبار، قادسیە، سەڵاحەدین، بەسرە، بەغداو بابل) بەھۆی بونی بەڵگەو کۆمسیۆنیش ھەڵدەستێت بەپێشکەشکردنی ڕاسپاردەی گونجاو لەبارەیەوە دوای تەواوکردنی ڕێککارەکانی ژماردن‌و جیاکردنەوەی دەستیی".
كۆمسیۆن ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، "ئەوە دروست نییە کە لەھەندێک لەھۆیەکانی ڕاگەیاندن‌و سۆشیال میدیا باسکراوە لەبارەی ئەنجامی سكاڵا کان، بەڵکو لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوای بەکۆتاھاتنی پرۆسەی ژماردن‌و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەرەنجامی سكاڵاکان لەبەغدا ڕادەگەیەنرێت".
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "كۆمسیۆن دەستدەکات بەڕێکاری ژماردن‌و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان بۆ وێستگە تانە لەسەر دراوەکانی سەر بەئۆفیسی پارێزگای نەینەوا لەڕۆژی 27ى تشرینی یەکەم لەکاتژمێر هه‌شتى بەیانی تاکاتژمێر پێنجى پاشنیوەڕۆ، بەدواشیدا پرۆسەکە بەردەوامدەبێت بۆ سەرجەم پارێزگاکانی دیکە بەپێی خشتەیەکی کاتی کە دواتر ناو‌و ژمارەی ناوەندو وێستگە سكاڵا لەسەر دراوەکانی تێدا دیاریدەکرێت لەسەر ئاستی پارێزگا‌و بازنەی ھەڵبژاردن".
باس له‌وه‌شكراوه، "پرۆسەکەش بەئامادەبونی نوێنەری پاڵێوراوەکانی ئەو بازنەو وێستگانەی سكاڵایان لەسەرەو لەگەڵ چاودێرەکان‌و ھۆیەکانی ڕاگەیاندن‌و کۆمسیۆن بەردەوامە لەڕوانین بۆ ئەو سكاڵا نەی دیکە کە پێشکەشکراون".
په‌سه‌ندكردنى 22 سكاڵا له‌به‌شێك له‌پارێزگاكانى عێراق له‌كاتێكدایه كه دوێنێ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك سكاڵاى پێشكه‌شكراو له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا په‌سه‌ندكراوه‌و ڕۆژى چوارشه‌ممه ده‌ست به‌جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كان ده‌كرێت.