عەمار حەکیم بۆ کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم: چاو لە داواکارییەکانی خۆپێشاندەران بکەن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند:" پێداگری دەکەین لەسەر مافی خۆپێشاندەران بۆ خۆپێشاندانی هێمنانە بۆ داوای مافە رەواکانیان".
ئەمڕۆ چوارشهممه 24ی تشرینی دووهمی 2021، عەمار حەکیم رایگەیاند:" رووداوی دڵتەزێن لە پارێزگای سلێمانی خۆشەویست روو دەدەن کە هاوڕایە لەگەڵ داواکارییەکانی قوتابیانی زانکۆ و تووندوتیژی لێ کەوتووەتەوە لە نێوان خۆپێشانداندەران و هێزە ئەمنییەکان".
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا، عەمار حەکیم دەڵێت، "داوا لە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە چاو لە داواکارییەکانی خۆپێشاندەران بکەن و ئەمن و ئاسایش بۆ خۆپێشاندەران دەستەبەر بکەن".
ماوەی چەند رۆژێکە لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵەی خوێندن خۆپێشاندان دەکەن، عەمار حەکیم لە تویتێکدا پشتگیریی خۆپێشاندەران دەکات و هاوکات داواش دەکات، "داوا لە هەموو لایەک دەکەین دانبەخۆیاندا بگرن و خۆپێشاندانێکی ئاشتییانە بکەن".
دەرماڵەی خوێندن دوای قەیرانە داراییەکانی 2014 بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بڕدرا. خوێندکارانیش داوا دەکەن کە دەست بە دابەشکردنەوەی بکرێت.
لە خۆپێشاندانەکاندا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، لەو بارەوە

