نێچیرڤان بارزانی: پشتيوانى پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تانين
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"وه‌ك هه‌ميشه پابه‌ندين به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: "هه‌موو جۆره تووندوتيژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارييه‌ك له هه‌ر كات و شوێن و له هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌رامبه‌ر به ژنان ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و دژى ده‌وه‌ستينه‌وە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا هەروەها نووسیویەتی: "وه‌ك هه‌ميشه پابه‌ندين به پشتيوانيكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان".
25ی تشرینی دووەم، لە ساڵی 1999ـەوە بە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان دانراوە. لەم رۆژەدا لە چەندین وڵات ژمارەیەک چالاکی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە بارەی تووندوتیژی دژی ژنان دەکرێن، لە بەشێک لە وڵاتانیش بۆ داکۆکیکردن لە پاراستنی ژنان، خۆپیشاندان دەکرێن.