داهاتى مانگى رابردووى نه‌وت حه‌وت ملیارو 590 ملیۆن دۆلاره‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوودا، رۆژانه‌ سێ ملیۆن و 273 ھه‌زار به‌رمیل ھه‌نارده‌کراوه‌و کۆى داھاته‌که‌ى گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 1ى کانوونى یه‌که‌مى 2021، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا پشت به‌ستن به‌ ئامارى کۆتایى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (SOMO)، برٍو داهاتى فرۆشى نه‌وتى بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو، بڵاوکرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو، کۆى نه‌وتى ھه‌نارده‌کراو له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوودا، 98 ملیۆن و 192 ھه‌زار و 317 به‌رمیل نه‌وت بووه‌ که‌ کۆى داھاته‌که‌ى گه‌یشتووه‌ته‌، حه‌وت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار بووه‌ و یه‌ک به‌رمیل نه‌وت تێکڕا به‌ 77 دۆلار و 33 سه‌نت فرۆشراوه‌.

هه‌روه‌ها بڕى نه‌وتى ھه‌نارده‌کراو له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق، 95 ملیۆن و 860 ھه‌زار و 149 به‌رمیل بووه‌ و بڕى نه‌وتى ھه‌نارده‌کراو له‌ که‌رکووک له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکیاوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 32 ھه‌زار و 685 به‌رمیل.

هاوکات ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه‌ به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوودا، رۆژانه‌ تێکڕا سێ ملیۆن و 273 ھه‌زار به‌رمیل ھه‌نارده‌کراوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار