هه‌شت مانگه هیچ زانیاریەك له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان نییه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌سوکارى عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانى دیکه‌ى ئیمراڵى به گومانن له ژیانى ئیمراڵى و دواى ئاسته‌نگى و ڕێگرییه‌کى زۆر خۆیان گه‌یانده په‌رله‌مانى تورکیا که ماوه‌ى هه‌شت مانگه هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌رى نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى کانوونى یه‌که‌مى 2021، له په‌رله‌مانى تورکیا، عومه‌ر ئۆجالان و که‌سوکار و به‌شێک له پارێزه‌رانى زیندانیانى ئیمراڵی، کۆبوونه‌وه و ڕایاگه‌یاند:" گۆشه‌گیرى سه‌ر ڕێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانى دیکه به‌رده‌وامى هه‌یه و ئاگادارى ژیانى زیندانیان نین، ئه‌مه‌ش وایکردوه، گومانمان لا دروست ببێت".
عومه‌ر ئۆجالان ئه‌ندامى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له په‌رله‌مانى تورکیا راشیگه‌یاند که ئه‌مڕۆ که‌سوکارى زیندانیانى ئیمراڵى دواى ئاسته‌نگیى و ڕێگرییه‌کى زۆر، توانیان به‌ربه‌سته‌کان تێک بشکێنن و بگه‌نه ناو په‌رله‌مان که له 25ى ئازارى 2021 وه نه‌یان توانیوه به هیچ شێوه‌یه‌ک زانیارى له سه‌ر ژیانى عه‌بدوڵا ئۆجالان و عومه‌ر خه‌یرى کۆنار و ڤێسار ئاکتاش و حه‌مه‌یلى یڵدرم، که له زیندانى ئیمراڵیدان وه‌ربگرین.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد که دواین جار که په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنییان له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان ئه‌نجامداوه زۆر به کورتیى قسه‌یان کرد و ته‌له‌فۆنه‌که داخرایه‌وه، بۆیه هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر دۆخى ئه‌وان نییه.
هاوکات عومه‌ر ئۆجلان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئۆجالان له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه کورته‌دا، رایگه‌یاندووه، که "ئه‌و گۆشه‌گیرکردنه قبوڵکراو نییه و دژى مافى مرۆڤ و یاسایه، بۆیه ده‌یه‌وێت مافى یاسایى خۆى وه‌ربگرێت و پارێزه‌ره‌کانى ببینێت".
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى هه‌ده‌په ئه‌وه‌شى خسته‌روو که هه‌میشه ئۆجالان هه‌وڵى ئاشتیى و چاره‌سه‌رى دیموکراتیى داوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه گۆشه‌گیرکردنى، گۆشه‌گیرییه له‌سه‌ر ده‌رفه‌تى ئاشتیى و چاره‌سه‌رى دیموکراتیی.
له 18ى شوباتى 1999، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان له‌لایه‌ن فرۆکه‌یه‌کى هه‌واڵگرى که میتى تورکیا سه‌رپه‌رشتى ده‌کرد ده‌ستگیر کراوه‌و تا ئێستا له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه زیندانى کراوه له زیندانى ئیمراڵى.