حكومەت مانگانە حەوت ملیار دینار بۆ خوێندكاران تەرخاندەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕی حه‌وت ملیار دیناری بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد.
به‌پێی نووسراوێك كه واژووی د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره تیایدا هاتووه: ئاماژه به نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 15262 له 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، سه‌باره‌ت به بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 70ی ئه‌نجوه‌مه‌نی وه‌زیران به ژماره 121، له 24ی تشرینی دووه‌می 2021، بڕیاردرا به:
1_ راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به خه‌رجكردن و پاڵپشتیه‌كی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وەک پێشینەی مانگانە به بڕی حه‌وت ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی قوتابیان و خوێندكاران و چاره‌سه‌ركردنی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان
2_ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌م بڕیاره له 1-1-2022 جێبه‌جێ ده‌كات، بۆ ساڵی خوێندنی 2021_ 2022.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای دابینكردنی ده‌رماڵه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیان ده‌كه‌ن.