وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا: له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ ده‌رماڵه بۆ خوێندکاران خه‌رج ده‌کرێت
مانگانه حه‌وت ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ته‌رخان ده‌کرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێى 2022 ده‌رماڵه بۆ خوێندکاران خه‌رج ده‌کرێت.
حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه بڕى حه‌وت ملیار دینارى بۆ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ته‌رخان کردووه که بۆ پاڵپشتى داراییه‌و تێیدا ده‌رماڵه بۆ خوێندکاران جێگیر کراوه.
دکتۆر توانا نه‌جه‌ف، سه‌رۆکی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حکومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک خه‌رج بکرێت پێویسته رێنمایى دارایى له پشته‌وه بێت، بۆ سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌کان به ده‌رماڵه‌شه‌وه، که‌واته کۆتا رێنمایى دارایى که تا ساڵى 2014 کارى پێکراوه و وه‌ستێنراوه، هه‌ر ئه‌و رێنماییه داراییه هه‌یه".
توانا نه‌جه‌ف، ئاشکراشى کرد:" که له ساڵى نوێى 2022 واتا له 1ى 1ى ساڵى داهاتوو ئه‌م بریاره کارى پێده‌کرێت".