قوباد تاڵەبانی: چوار بەرپرس داوای بەخشینیان لە پۆستەکانیان کردووە
8 كاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لافاوەکەی چەمچەماڵ هەرچەند کارەساتێکی سروشتی بووە، بەڵام دەکرا زیانەکانی کەمبکرێتەوە، بۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی خۆجێی ئەنجامدراوە و ژمارەیەک بەرپرس داوای بەخشینیان لە پۆستەکانیان کردووە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند، هەریەک لە قایمقام، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری شارەوانی شارەدێی شۆڕش داوای بەخشینیان لە پۆستەکانیان کردووە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەری شارەدێی شۆڕش ئامادەنەبوو داوای بەخشین لە پۆستەکەی بکات، هەرچەندە کەمتەرخەم بووە، بەڵام ڕێوشوێنی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بابهتی پهیوهندیدار
