ڤیزای گەشتیاری ئێران ڕاگیرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرکونسوڵگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند: "بۆ ماوەی دوو هەفتە ڤیزای گەشتیاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگیرا".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی كانوونی یهكهمی 2021، ڕەزا شا، بەرپرسی میدیایی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ پێنجشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2021، بە وێستگەنیوز-ی وت، "جگە لە ڤیزای خوێندن، چارەسەر، بازرگانی هەموو جۆرە ڤیزایەکی گەشتیاری بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگیرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی گەشتی گەشتیاران لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەرزی ئاستی توشبووان و هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئێران دەگەڕێتەوە".
بابهتی پهیوهندیدار