مالکى 90 کورسى په‌رله‌مانى به‌رانبه‌ر 73ى سه‌در کۆده‌کاته‌وه‌

"چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان گه‌وره‌ترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى پێکده‌هێنن"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ‌ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ى کورسییه‌کانى (چوار چێوه‌ى ‏هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان) گه‌یشتووه‌ته‌ 90 کورسى و له‌ یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین ‏کوتله‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن. ‏

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ى کانونى یه‌که‌مى 2021، عه‌توان عه‌توانى، ئه‌ندامى چوار چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که‌ ڕێز له‌بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیى عێراق ده‌گرن له‌باره‌ى ‏په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و پێى ڕازیین.

عه‌توان عه‌توانى، ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که‌ 90 کورسیى په‌رله‌مانییان ‏کۆکردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین کوتله‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن.‏

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق دیارى ده‌که‌ن و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مانۆرى سیاسیان ده‌ست پێکردووه‌.

دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق و ده‌رکه‌وتنى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان، ده‌وڵه‌تى یاساى ‏نورى مالکى و چه‌ند لایه‌نێکى دیکه‌ى شیعى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییان پێکهێنا به‌رامبه‌ر به‌ ‏ڕه‌وتى سه‌در، که‌ براوه‌ى یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردن بوو، چێوه‌که‌ ده‌ستیکرد به‌ فراوانترکردنى ‏به‌ره‌که‌ی.‏

نورى مالکى له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کردو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوویه‌وه‌.

چاوه‌روان ده‌کرێت هه‌ریه‌که‌ له‌ پارتى و یه‌کێتى که‌ پێکه‌وه‌ خاوه‌نى 50 کورسى په‌رله‌مانى عێراقن له‌گه‌ڵ گروپى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان و ته‌یارى سه‌درى گفتوگۆى چڕ له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێ ده‌ست پێ بکه‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار