دواى رێکاره‌کانى ئه‌ردۆغان جارێکى تر به‌هاى لیره‌ى تورکى داده‌به‌زێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا چه‌ند رێکارێکى راگه‌یاند، به‌ڵام جارێکى تر لیره‌ى تورکى به‌ره‌و دابه‌زین هه‌نگاو ده‌نێت.

ئه‌مڕۆ 29ى کانونى یه‌که‌مى 2021، لیره‌ى تورکى له‌ بۆرسه‌ى ئیستنبوڵ به‌ 12 لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلارێک مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا، به‌وپێیه‌ش له‌سه‌دا 6.2% ى به‌هاکه‌ى له‌ده‌ستدا کاتێک به‌ 11 لیره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا له‌ چه‌ند رۆژانى رابردوودا.

هه‌فته‌ى رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا، داواى له‌ هاوڵاتیان کرد پاره‌کانیان به‌ لیره‌ هه‌ڵبگرن له‌ بانکه‌کاندا و هه‌ر دابه‌زینێکیش رووبدات بانکى ناوه‌ندى ده‌یژمێرێت، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌هاى لیره‌ له‌ 18 لیره‌ به‌رانبه‌ر به‌ دۆلارێک گه‌یشته‌وه‌ 10 لیره‌ به‌رانبه‌ر به‌ دۆلارێک.

هه‌رچه‌نده‌ بانکى ناوه‌ندى رایگه‌یاند که‌ چاودێرى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو ده‌که‌ن به‌ڵام هیچ کاریگه‌رییه‌کى له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ى به‌هاى لیره‌ نه‌بووه‌.

له‌مساڵدا تا ئێستا بانکى ناوه‌ندى تورکیا بۆ هاوسه‌نگکردنى به‌هاى لیره‌ پێنج جار ده‌ستێوه‌دانى له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراودا کردووه‌ به‌ فرۆشتنى ملیۆنه‌ها یه‌ده‌گى دۆلارى وڵاته‌که‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار