سه‌در جه‌خت له پێکهێنانى حکومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتمانى ده‌کاته‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در سووره له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتمانى و جارێکى دیکه له تویته‌رى فه‌رمى خۆى دواى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان بڵاویکردووه‌ته‌وه.
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له پارێزگاى نه‌جه‌ف کۆبووه‌وه و تێیدا با له رێگاکانى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق کراوه
وه‌فدى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌سه‌رۆکایه‌تى هادى عامری، سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح و قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌میندارى عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق، فالح فه‌یاز سه‌رۆى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی، و نورى مالکى سه‌رۆکى ده‌وڵه‌تى یاسا چوونه ماڵى سه‌رۆکى ڕه‌وتى سه‌در له‌ناوچه‌ى حه‌نانه‌ى پارێزگاى نه‌جه‌ف و کۆبوونه‌وه.
له‌دواى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان، که چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى تانه‌ى لێدابوو، یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌یانه له‌گه‌ڵ موفته‌دا سه‌در که 73 کورسى په‌رله‌مانى هه‌یه.
کۆبونه‌وه‌که‌ش به‌بێ ده‌رکردنى هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێک کۆتایى هات و تائێستا ناوه‌ڕۆکى کۆبونه‌وه‌که بۆ ڕاى گشتى و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
دواى کۆبونه‌وه‌که موقته‌دا سه‌در، جارێکى دیکه له تویته‌رى فه‌رمى خۆى ئه‌وه‌ى بڵاوکردووه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ پێکهێنانى حکومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتمانیدایه و حکومه‌تى ته‌وافوقى ره‌تده‌کاته‌وه.
ڕۆژى 27 ى ئه‌م مانگه دادگاى باڵاى فیدراڵى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى په‌سه‌ندکرد و به‌پێى ده‌ستور تا 10ى کانونى دووه‌مى ساڵى داهاتوو ده‌بێت په‌رله‌مان کۆببێته‌وه.