‌له‌باره‌ى موچه‌ى 2022 په‌یامێک ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایده‌کات، پێشبینیده‌کرێت ساڵى 2022، به‌هۆى دۆخى سیاسییه‌وه‌، عێراق یاساى بودجه‌ى نه‌بێت‌.

محه‌مه‌د شه‌به‌کى ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌پێگه‌ى "مه‌علومه‌"ى راگه‌یاند: "له‌م دۆخه‌ى سیاسییه‌ى ئێستاى وڵاتى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، په‌رله‌مانى نوێى عێراق کاتى ئه‌وه‌ى نابێت گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساى نوێى بودجه‌ بکات‌و په‌سه‌ندى بکات، هه‌ربۆیه‌ دۆسیه‌ ئابورییه‌ گرنگه‌کان ده‌که‌ونه‌ ساڵى 2023وه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یان که‌ دۆخه‌ سیاسییه‌که‌ ڕێگریى له‌جێبه‌جێکردنى به‌شێکى زۆر له‌یاساکانى په‌یوه‌ست به‌باج‌و ڕسوماته‌ گومرگییه‌کان ده‌کات که‌ یارمه‌تیده‌رن له‌به‌رزکردنه‌وه‌ى داهاته‌کان‌و دابینکردنى بودجه‌ بۆ خه‌رجییه‌ نوێکان.

له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژکارى دارایى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ ساڵى 2022 هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت نییه‌و نابێت.  

هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى 10ى 2021 ئه‌نجامدرا و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا دادگاى فیدراڵى عێراق ئه‌نجامه‌کانى په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌ک بۆ کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان نه‌کراوه‌.

به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، ده‌بێت ساڵانه‌ له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مدا پرۆژه‌ بودجه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مان بکرێت تا حکومه‌ت کارنامه‌کانى جێبه‌جێ بکات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار