‌به‌رهه‌م ساڵح یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقى دیارى کرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
مه‌رسومى کۆمارى بۆ ئه‌نجامدانى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى  عێراق ده‌رکرا و بڕیاره‌ 9/1/2022 ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، مه‌رسومى کۆمارى به‌ پێى مادده‌کانى 54 و 73 بڕگه‌ى چواره‌م له‌ ده‌ستوورى عێراقى ده‌رچووه‌، که‌ تێیدا ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌ سه‌رۆک کۆمار بۆ دیارکردنى رۆژى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵیى عێراقه‌وه‌.

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رۆژى 9ى کانونى دووه‌مى 2022ى دیارى کرد وه‌ک یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق.

پێشتر هه‌ندێک لایه‌نى شیعه‌ نیگه‌رانییان له‌ ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق نیشاندابوو، له‌ دادگاى فیدراڵى تانه‌یان له‌ ئه‌نجامه‌کاندا، به‌ڵام دادگاى فیدراڵى له‌ 27/12/2021 تانه‌کانى ره‌تکرده‌وه‌ و ئه‌نجامه‌کانیشى په‌سه‌ند کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار