داواکارى گشتى ئیزمیر دۆسییه‌یه‌ک بۆ په‌روین بوڵدان ده‌کاته‌وه
په‌روین بوڵدان داواى کردووه دادگا نه‌رمى به‌رانبه‌ر بکوژى ئه‌ندامێکى هه‌ده‌په نه‌نوێنێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
داواکارى گشتى ئیزمیر له‌تورکیا، به تۆمه‌تى سوکایه‌تیکردن به دادگا دۆسیه‌یه‌کى لێپرسینه‌وه‌ى له دژى په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په کرده‌وه، پرۆسه‌ى دادگایى کردنى له‌سه‌ر کوشتنى کچه کوردێکیش دواخست که له باره‌گاى هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ره‌گه‌زپه‌رستێکه‌وه کوژرا.
دوێنێ چوارشه‌ممه، له دادگاى سزا قورسه‌کانى ئیزمیر یه‌که‌م دانیشتنى دادگاییکردنى بکوژى ده‌نیز پۆیراز، به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشته‌که‌دا په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) ره‌خنه‌ى له ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى دادگا گرت و رایگه‌یاند:" بکوژه‌که له منبج راهێنانى وه‌رگرتووه و ئه‌ندامى داعش بووه، نابێ دادگا به شێوه‌یه‌کى نه‌رم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکات و ده‌بێ وه‌ک که‌سێکى بکوژ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێت".
له‌سه‌ر ئه‌م قسانه داواکارى گشتى ئیزمیر، دۆسیه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى له دژى په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په کرده‌وه.
هه‌روه‌ها له دژى ئه‌و که‌سه‌ى که له‌ناو دادگا قسه‌کانى په‌روین بوڵدانى تۆمارکردووه و بڵاویکردووه‌ته‌وه دۆسیه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى کردووه‌ته‌وه.
هاوکات دۆسیه‌ى دادگاییکردنى بکوژى ده‌نیز پۆیراز، کچه کوردى ئه‌ندامى هه‌ده‌په که له هێرشێکدا له‌ناو باره‌گاى هه‌ده‌په له ئیزمیر کوژرا، دواخرا.
پارتى دیموکراتى گه‌لان( هه‌ده‌په) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا‌و پارته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان فشارى توندیان له‌سه‌ره‌وهه‌زاران کادرو سه‌دان سه‌رۆک شاره‌وانى و په‌رله‌مانتاریان له‌ژێر ناوى جیاواز جیاواز ده‌ستگیرکردووه له زیندانه‌کاندان یه‌کێک له‌وانه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په‌یه.