په‌رله‌مانتارێکى کورد: هه‌زارو 200 خێزان و که‌سوکارى داعش له‌موسڵ جێگر ده‌کرێن

حکومه‌تى عێراق که‌مپى جه‌دعه‌ى تایبه‌ت به‌ که‌سوکارى داعش داده‌خات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى خولى نوێى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند که‌ حکومه‌تى عێراق له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانه‌وه‌ که‌مپى جه‌دعه‌ى پێنج داده‌خات، که‌ هه‌زارو 200 خێزان و که‌سوکارى چه‌کدارانى داعشى تێدا بووه‌ و له‌باشوورى موسڵدا بڵاویان ده‌کاته‌وه‌.

شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامى خولى نوێى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" به‌ بڕیارى وه‌زاره‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق که‌مپى جه‌دعه‌ى پێنج که‌ زیاتر له‌ هه‌زار و 200 خێزان و که‌سوکارى چه‌کدارانى داعشى تێدایه‌ و خه‌ڵکى باشوورى موسڵن، به‌فشارى حکومه‌ت داده‌خرێت و ئه‌و خێزانانه‌ى داعش به‌ ناوه‌ندى موسڵدا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌".

 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که‌ زۆر هه‌وڵیاندا که‌ ئه‌و خێزانانه‌ هه‌ر که‌سه‌ى خه‌ڵکى چ پارێزگایه‌که‌ ببرێته‌وه‌ ئه‌وێ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌ بڕیارى حکومه‌ت ئه‌وانه‌ هه‌موو ده‌هێنرێنه‌وه‌ باشوورى موسڵ.
 بڕیاربوو ئه‌مڕۆ حکومه‌تى عێراق 120 خێزانى داعش له‌ که‌مپى هۆلى رۆژئاواى کوردستانه‌وه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و له‌ که‌مپى جه‌دعه‌ له‌ نزیک موسڵ جێگیریان بکات، به‌ڵام دواخرا بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو.

زیاتر له‌ 30 هه‌زار خێزانى عێراقى داعش له‌ که‌مپى هۆلن له‌رۆژئاواى کوردستان، که‌ زیاتر له‌ 18 هه‌زار و 700خێزانیان خه‌ڵکى پارێزگاى ئه‌نبارن، زیاتر له‌ چوار هه‌زار و 500 که‌سیان خه‌ڵکى پارێزگاى موسڵن، ئه‌وانى دیکه‌ش خه‌ڵکى پارێزگاکانى به‌غدا، سه‌ڵاحه‌دین، بابل، که‌رکووک و دیاله‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار