سه‌در کاندیده‌کانى بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران ئاشکرا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درله کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که دوو کاندیدى هه‌یه مسته‌فا کازمى و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در که کوتله‌که‌ى بووه خاوه‌نى 73 کورسى په‌رله‌مان و وه‌ک یه‌که‌مین براوه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌ژمار ده‌کرێت دوێنێ له کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا له نه‌جه‌ف پێى راگه‌یاندوون که بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران دوو کاندیدى هه‌یه ئه‌وانیش مسته‌فا کازمى و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى ده‌بێت.
چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له هه‌ریه‌ک له نوررى مالکى و هادى عامرى و قه‌یس غه‌ز عه‌لى فالح فه‌یاز پێکهاتوون پێیان راگه‌یاندووه که ئه‌و پرسه پێویستى به گفتوگۆى زیاتره‌و له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ى کازمیدا نیین بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى کانونى 2021، به‌رهه‌م ساڵح مه‌رسومى بۆ یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى خولى نوێى په‌رله‌مانى عێراق دیارى کرد که 9ى کاندونى دووه‌مى 2022 ده‌کات، که له‌ناو په‌رله‌ماندا کوتله‌ى زۆرینه ده‌توانێت 50 زائید 1 کۆبکاته‌وه تا پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایبکاته‌وه.
به‌پێى عورفێکى ته‌وافوقى، پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورده‌و پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ شیعه‌کان و پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ سونه‌کان ده‌بێت.
هێشتا سه‌رکردایه‌تى کورد کاندیدى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار یه‌کلاینه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له زارى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌رهه‌م ساڵح کاندیدى پۆستى سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت.