ئەمریكا داوایەكی بەپەلە ئاراستەی عێراق دەكات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكات دەكات و داوایەكی بە پەلە ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئەمریكا پێشوازی لە كۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دەكات، كە "بە بەشێك لەدیموكراسی و سەروەری نیشتیمانی"، ناوی دەبات.
هەروەها تێیدا هاتووە:" پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و حاكم زاملی جێگری یەكەم و شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین".
هاوكات ئەوەشی خستۆتەروو كە بەچاوخشاندنەوە بەو رۆڵەی گرنگەی عێراق لە ئارامی و ئاسایشی هەرێمیی دەیبینێت، هیوادارن كە" بەرپرسانی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەت و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان كە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەكە بووەتەوە".
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە بەهیوان حكومەتی نوێ بەزوویی پێكبهێندرێت و ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراق بێت و هەوڵی چارەسەری ئاڵنگاریەكانی بەردەم حكومەتی عێراق و مافی مرۆڤ ئاسایش و ئابووری لەعێراق بدات.