سەرۆکی ئۆکرانیا: دەوڵەتی" تیرۆریستی "ڕوسیا پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هێزەکانی روسیا هێرشیانکردەسەر گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئەوروپا کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیاش رایگەیاند: "ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا، دەوڵەتی" تیرۆریستی "ڕوسیا پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە".

ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ هەینی 4-3-2022، لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، سوپای روسیا هێرشیکردووەتەسەر بنکەی ئەتۆمی "Zaporizhzhia" دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان و 40%ـی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەیان لەو بنکەدا بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها شەش ناوەندی گەورەی ئەتۆمی لەکۆی 15 ناوەندی ئۆکرانیا دەکەونە ئەو بنکەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەوڵەتی تیرۆریستی (ڕوسیا)، پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە".

سەرۆکی ئۆکرانیا ئەوەشی خستوەتەڕو، بنکەی "Zaporizhzhia" گەورەترین بنکەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا، "بۆیە هیچ دەوڵەتێک لە جیهاندا نیە جگە لە روسیا، کە راستەوخۆ یەکەکانی ناوەندی ئەتۆمی بۆردومان بکات".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی روسیا بۆ سەر بنکەی Zaporizhzhia ئاگر کەوتوەتەوە و بەوهۆیەش ناوەندێکی بنکە ئەتۆمییەکە لەکار کەوتووە، بەڵام زیان بە بەشە سەرەکییەکانی بنکەکە نەگەیشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار