نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی کەنەدا پەیوەندییەكانیان تاوتوێدەكەن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى نوێی كه‌نه‌دا کۆبوونەوە و تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌کانی هەرێمی کوردستان و کەنەدایان کرد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له گريگۆرى گاليگان، باڵيۆزى نوێی كه‌نه‌دا له عێراق كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، ئاماده‌يى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانیشی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، له ديداره‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، دۆخى ئه‌منيى عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆرستانى داعش تاوتوێ كران.
هاوکات هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه و تيشك خراوەتە سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كه‌نه‌دى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
