داوا لە پوتن دەكرێت ئاگربەست رابگەیەنێت

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی 

حکومەتی ئەڵمانیا راگەیاند:" ئەمڕۆ راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکی روسیا بە تەلەفۆن قسەیانکردووە و داوایان لە پوتن کردووە "هەرچی زووە" ل ئاگربەست رابگەیێنێت.

ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا رێککەوتوون لە رۆژانی داهاتوودا لە پەیوەندی بەردەمدا بن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ئێوارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-03-2022 سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ڤێرسای لە فەرەنسا کۆببنەوە.

هاوكات هەر ئەمرۆ وەیزرانی دەرەوەی روسیا و ئۆكرانیا لە ئەنتالیا كۆبونەوە و دوا بە دوای كۆبونەوەكە وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا رایگەیاند:" نەگەیشتونەتە هیچ رێككەوتنێك"..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار