سەرۆکی روسیا : بەردەوام دەبین لە ناردنی وزە بۆ ئەوروپا و جیهان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی روسیا رایگەیاند:" رووسیا بەردەوام دەبێت لە ناردنی وزە بۆ ئەوروپا و جیهان هەتا ئەگەر لە رێگەی ئۆکرانیاشەوە بێت". ئەگەر سزاکان بۆ سەر وڵاتەکەی بەردەوام بێت، ئەوا لە هەموو جیهاندا نرخی خۆراک زیاتر بەرزدەبێتەوە".
ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، روسیا بەردەوام دەبێت لە ناردنی وزە بۆ ئەوروپا و جیهان هەتا ئەگەر لە رێگەی ئۆکرانیاشەوە بێت.
پۆتین ئاماژەی بەوە کرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و وزە پەیوەندی بە روسیاوە نییە چونکە ئەو وڵاتە لە ناردنی وزە بەردەوامبووە لە ماوەکانی جەنگیشدا لەگەل ئۆکرانیا.
هەروەها هؤشداری دەدات لەوەی، نرخی خۆراک بە شێوەیەکی گشتی زیاتر بەرەو بەرزبوونەوە دەروات ئەگەر سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سەر وڵاتەکەی بەردەوام بێت.
دوای هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، هەریەک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا کۆمەڵێک سزایان بەسەر روسیادا لە بوارەکانی وزە و ئابووری و بازرگانی و سیاسیدا سەپاند. روسیاش هۆشداری دەدات کە بەردەوامی ئەو سزایانە بۆسەر ئەو وڵاتە، کاریگەری گەورەی نەرێنی لەسەر جیهان دروست دەکات.
