به‌ریتانیا: روسیا چه‌كی كیمیایی دژ به ئۆكرانیا به‌كارهێناوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، زانیاری وردیان هه‌یه كه پێشتر له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا روسیا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه".
لیز تره‌س، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" به‌ریتانیا نیگه‌رانه له باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به شاره‌كانی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن روسیاوه و رودانی پێشهاتێكی هاوشێوه‌ش كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "زانیاری وردمان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی روسیا له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا به‌كاریهێناون و یه‌كێك له‌و چه‌كانه‌ش چه‌كی كیمیاییه، ئه‌گه‌ر روسیا بیر له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به‌شاره‌كان بكاته‌وه ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، چونكه له‌ئێستادا خودی پوتین به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی بێ پاساو هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و مێژویی ئه‌نجامداوه".
