روسیا هەردوو شاری لوتسک و دنیپرۆی ئۆكرانیا بۆردوومان دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی بۆ یەکەمجار رووسیا هەردوو شاری لوتسک و دنیپرۆی بۆردوومان کرد.
میدیای ئۆکراینی بەیانیی ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە کە دەنگی تەقینەوە و بۆردوومان لە هەردوو شاری لوتسک لە باکووری رۆژئاوای ئۆکراینا و دنیپەر لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی وڵاتەکە بیستراون.
لە راگەیێندراوێکدا، خزمەتگوزاریی فریاکەوتنی دنیپرۆ دەڵێت، بۆردوومانەکە لە رێگەی سێ مووشەکەوە بووە کە بەر باخچەیەکی ساوایان، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و کۆگایەکی پێڵاو کەوتوون.
ئەمرۆ نۆزەدەهەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەی روسیایە لەناو خاكی ئۆكرانیا، كە هێرشەكانیان وردە وردە بەرەو كیێڤ ی پایتەخت دەچن.

بابهتی پهیوهندیدار