سەرۆکی ئۆکرانیا: رۆژانە خەڵك لە ناوچەكانی شەر دەگوازینەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت: "هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی رێڕەوە مرۆییەکان کار بکەن، بەڵام سوپای روسیا شەڕی نەوەستاند. سەرەڕای ئەوەش، بڕیارمدا کاروانێکی مرۆیی بە خۆراک، ئاو و دەرمانەوە بنێرمە ماریوپۆل. بەڵام داگیرکەران بە تانک هێرشیان کردە سەر رێڕەوە مرۆییەکە".
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، "هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی رێڕەوە مرۆییەکان کار بکەن، بەڵام سوپای روسیا شەڕی نەوەستاند. سەرەڕای ئەوەش، بڕیارمدا کاروانێکی مرۆیی بە خۆراک، ئاو و دەرمانەوە بنێرمە ماریوپۆل. بەڵام داگیرکەران بە تانک هێرشیان کردە سەر رێڕەوە مرۆییەکە."
بەگوێرەی مۆسکۆش، لە سەرەتای هێرشی وڵاتەکە بۆ سەر ئۆکراینا، تاوەکو ئێستا هێزەکانی رووسیا 187 هەزار کەسیان بۆ نێو خاکی روسیا و بێلاڕوس گواستووەتەوە کە 47 هەزاریان منداڵ بوون.
سەرۆکی ئۆکراینا مۆسکۆ بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و سەرەڕای ئەوەش دەڵێت، لە دوو رۆژی رابردوودا، بە بەکارهێنانی رێڕەوی مرۆیی، نزیکەی 100 هەزار کەسیان لەو شوێنانەی کە شەڕیان تێدایە گواستووەتەوە.
لە شاری ماریوپۆل لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا . بەردەوام لەلایەن سوپای روسیاوە بۆردوومانی چڕ دەکرێت. بنکەیەکی سەربازی لەو شارە لەلایەن سەربازانی ئۆکرانیا وە چۆڵکراوە. ئێستا لەلایەن هێزەکانی کۆماری دانپێدانەنراوی دۆنێتسکەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
روسیا دەڵێت لە ناوچەکانی کیێڤ، خارکیڤ، ماریوپۆل و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیا رێڕەوی مرۆیی بۆ خەڵکی سڤیل کراونەتەوە.
