کازمی ماڵئاوایی دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوا بە دوای ئەوەی رێبەری رەوتی سەدر کەسێکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیار کرد، مستەفا کازمی  نامەیەکی ماڵئاوای بڵآوکردەوە و رایگەیاند:" هەموو ئەرکەکانی خزمەتکردنی گەلەکەمان بەجێ گەیاندووە".

ئەمڕۆ هەینی، 11 ی ئاداری 2022 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانێ عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند:" هەموو ئەرکانی خزمەتکردنی گەلەکەمان بەجێ گەیاندووە".

سەرۆک وەزیرانێ عێراق باسی لەوەشکردووە:"وڵاتمان گەیاندە بە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەر باری هەموو رێگری و ئاڵنگاریە ناوخۆی و دەرەکییەکان بە ئارامی و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە بنەماکانی تێپەڕاندنی قەیرانە ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئەمنیەکانمان بۆ حکومەتی داهاتوو داناوە. "

لەبەشێکی دیکەی نامەکەیدا کازمی دەڵێت: "دوبارە سەربازی عێراقمان گەڕاندەوە بۆ نێو کۆمەڵگای نێودوڵەتی و ناوخۆی."

کازمی لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکارانی کردووە و دەوڵەتی عێراقمان لە بێ دەوڵەتی رزگار کرد و بە ئازایەتی هێزە ئەمنی و هەواڵگیریەکانمان گروپە چەکدارەکان و شانە نوستوو داردەستەکانیمان بێدەنگ کرد ."

لە نامەکەیدا هاتووە: "هێز و لایەن و پارت و کەسایەتییە سیاسییە نیشتیمانییەکان کە پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراتیانە دەری خستن و هەلی پێدان و تێیدا سەرکەوتن، ئەمڕۆ بەرپرسن لە پاراستنی رێڕەوی نیشتیمانی لە چوارچێوەی کۆتایپێهێنانی ئەو بنبەستە سیاسیەی وڵات پێیگەیشتووە".

دەشڵێت:" ئەوان بەرپرسن لە پێکهێنانی حکومەتێک کە بە گوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و نیشتیمان بپارێزێت و بەرگری بکات لە یەک پارچەیی خاکەکەی و چارەنوسی".

لە کۆتانیشدا دەڵێت: "پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە لەم رێگەیەدا دراون".

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار