ئەمریکا و روسیا لە دروستکردنی چەکی بایۆلۆجی وەڵامی یەکدی دەدەنەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند:" لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکرانیادا، بۆمان دەرکەوتووە ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا داوە".

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکرانیادا، بۆمان دەرکەوتووە ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا داوە.

بەپێی هەواڵی میدیا روسیەکان، روسیا ئەمریکا بە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە دروستکردنی چەکی بایلۆجی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، زانیاریی هەواڵگری پشتڕاستکراویان هەیە کە ئەمریکا لە تاقیگەیەکی تایبەت لە نزیک سنووری روسیا، دەستی بە بەرنامەیەکی تایبەت بە دروستکردنی چەکی بایۆلۆجی کردووە کە لەو رێگەیەوە نەخۆشیی کوشندە وەک پەتای تاعوون، بڵاودەبێتەوە.

لەو بارەیەوە، ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا هەواڵەکەی پشتراستکردوەتەوە و دەڵێت، "ئێمە لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەمان لە ئۆکرانیادا، چەند راستییەکمان بۆ یەکلابووەوە، ئەمریکا پەرەی بە چەکی بایۆلۆجی بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی لە ئۆکرانیا داوە".

جەنگی ئۆکرانیا و روسیا پێی ناوەتە هەفتەی سێیەمەوە، هەرچەندە هەریەک لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا چەندین سزایان لە بوارەکانی ئابووری و وزە و گەشتی ئاسمانیدا بەسەر روسیادا سەپاندووە، بەڵام هێشتا هێرشەکان بەردەوامیان هەیە. 

هاوکات، لە دوو رۆژی رابردووشدا هەریەک لە وەفدی دانوستکاری هەردوو وڵات لە تورکیا کۆبوونەوە بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست و کردنەوەی رێگە بۆ دەرجوونی هاوڵاتیانی سڤیل لە ئۆکرانیادا، بەڵام ئۆکرانیا رایگەیاند، هێشتا هیچ بەرەوپێشچونێک نییە و روسیا نەخۆشخانە و مؤڵ و ناوچە نیشتەجێبوونەکان بۆردومان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار