بایدن: ئەمریکا بازرگانییە هەمیشەییەکانی لەگەڵ روسیادا هەڵدەوەشێنێتەوە
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" ئێمە شەڕی راستەوخۆی روسیا ناکەین لەناو ئۆکرانیادا چونکە دەبێتە جەنگی جیهانی". دەشلێت:" ئەمریکا بازرگانییە هەمیشەییەکانی لەگەڵ روسیادا هەڵدەوەشێنێتەوە.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای بەردەوامی هاوکارییە مرۆی و لۆجستی و مادییەکانی خۆیان داوایان لە تەواوی وڵاتانی هاوپەیمانیان کردووە هاوکارییەکان بگەیننە ئۆکرانیا.
سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی سزاکانەوە رایگەیاند سزای دیکە و توندتر بەسەر روسیادا دەسەپێنن و ئەمریکا بازرگانییە هەمیشەییەکانی لەگەڵ روسیادا هەڵدەوەشێنێتەوە.
وتیشی، " ئێمە رێگا نادەین روسیا چارەنوسی جیهان لەڕێگەی جەنگەوە بگۆڕێت."
باسی لەوەشکردووە، لەناو هاوکارییەکاندا پارە و خۆراک و یارمەتی پێویستن بۆ گەلی ئۆکرانیا و بۆ دەسەڵاتی وڵاتەکە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن.
لەبارەی پەنابەرە ئۆکرانیەکانەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەمووان پێشوازی لە هاوڵاتیانی پەنابەری ئۆکرانیا بکەن بە هەموو توانایانەوە.
