ئەمریکا: هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان".

ئەمڕۆ هەینی 11ی ئازاری 2022، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، '' ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوواییانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتە پەراوێزخراوەکانی تر لە هەرێمی کوردستان ئەوەی پێی دەبێت دەوترێت کوشتن لەسەر شەرەف  لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''دەبێت ئەوەی پێی دەوترێت "کوشتن لەسەر شەرەف" وەکو کوشتنەکانی بەمدوواییانەی ئیمان "ماریا" سامی مەغدید و مریەم یەعقوب و ئایدی موحەمەد لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت و وەڵامدانەوەیەکی یاسایی بەدوادابێت و ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن.".

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ بەردوام بوون لەسەر هەنگاونانی مانادار بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و پارێزراوی و پاراستنی مافەکانی هەموو هاوڵاتیان و هەروەها ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری.''

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار