نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر كۆبووەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، ديدارێكى له‌گه‌ڵ شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا و "دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكرانيا و كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد."

له‌ رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر يه‌ك له‌ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆمارى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان وتاريان پێشكه‌ش كرد و تيشك خرايه‌ سه‌ر‌ ئاڵەنگاری و كێشه‌كانى جيهان، شه‌ڕ و پێكدانانى رووسيا و ئۆكرانيا، دۆخى مرۆيى له‌ ئۆكرانيا، رۆڵى ديپلۆماسى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گفتوگۆكانى ڤييه‌نا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن. لەو بارەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی "به‌ بانگهێشتى فه‌رمى گه‌يشته‌ توركيا و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له‌ كار و چالاكييه‌كانى کۆڕبه‌ندی ديپلۆماسيى ئەنتاڵیا ده‌كات".

رۆژی هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو شارە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار