چین وەڵامی واشنتۆن دەداتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگەیاند:"پێویستە ئیداره‌ی واشنتۆن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا ره‌چاوی نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات".
ئەمڕۆ هەینی 11ی ئازاری 2022، چاو لی جان، وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لە تویتێکدا ڕایگەیاند:" پێویستە ئیداره‌ی واشنتۆن له كاتی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا و كێشه‌ی ئۆكرانیا ره‌چاوی نیگه‌رانییه‌كانی چین بكات و زیان به ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان و كۆمپانیا چینییه‌كان مافه ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێن، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرینه به‌ر".
هاوکات دوێنێ وتەبێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ''تا ئێستا چین پابه‌ند بووه به سزاكانی سه‌ر رووسیا و وتی، "پابه‌ندنه‌بوون به سزاكان، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت".
ئەوەشی وتووە، ''ئه‌گه‌ر چین پابه‌ند نه‌بێت به سزاكانی سه‌ر رووسیا، ئه‌وا له‌وانه‌یه هه‌نگاوی تۆڵه‌سێنه‌وه بنێت.''
