سه‌رکرده‌یه‌کى تورک به‌ڵێنى ئازادکردن به‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌دات

3 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى
سه‌رۆکى پارتى گه‌لى کۆماریى (جه‌هه‌په‌) به‌ڵێن ده‌دات له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له‌تورکیا ده‌ستبه‌جێ هه‌ریه‌ک له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌)و عوسمان کاڤالاى خاوه‌نکارى تورکى ئازادبکات.

به‌پێى وێب سایتى "تى 24"ى تورکی، که‌مال کڵیچدار ئۆغڵو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى کۆنفرانسى گه‌نجانى تورکدا له‌شارى ئامه‌دى باکوورى کوردستان ڕایگه‌یاندووه‌"سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ناحه‌ق ده‌ستگیرکراوه‌، ئه‌وکه‌سه‌ هیچ تاوانێکى ئه‌نجامنه‌داوه‌ تا بخرێته‌ زیندانه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و بێتاوانییه‌ دادگاش سه‌لماندوویه‌تی".

هه‌روه‌ها کلیچدار ئۆغلۆ ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌:"دواى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ک هه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد ده‌که‌ین، به‌ڵکو سه‌ربازان‌و ڕۆژنامه‌نووس‌و ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر ئازادى ڕاده‌ربڕین ده‌ستگیرکراون ئازاد ده‌که‌ین".

هاوکات ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه‌ که‌ زۆرترین ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشدا دانیشتوون، په‌ڕله‌مانتارانى سه‌ر به‌پارتى گه‌لى کۆماریى بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار