وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى: بۆ سه‌رۆک کۆمار کێبڕکێ له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ده‌که‌ین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئاشکراى ده‌کات که" بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار یه‌کێتى له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیان سووربوون، بۆیه ئێمه ده‌چینه نێو پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆک کۆمار".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى ئازارى 2022، مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى بۆ میدیایى حزبه‌که‌ى ڕاگه‌یاند"له ڕاستیدا کێشه له نێو ماڵى شیعه و سووننه و کوردیش‌دا ھه‌یه، کێشه‌ى نێو ماڵى سووننه تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ر بووه، کێشه‌ى نێو شیعه‌کانیش تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و کێشه‌که‌ش بۆ ئێستا ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵکو ئه‌م کێشه‌یه له دواى ڕووخانى ڕژێمه‌وه سه‌ریھه‌ڵداوه".
ھه‌روه‌ھا راشیگه‌یاند کێشه‌ى ناو ماڵى کوردیش با به ڕاشکاوى بڵێین، ھه‌ندێک لایه‌ن ئه‌و تمووحه‌ى که ئه‌وان ھه‌یانه و بڕیارى خۆیان بده‌ن و ھه‌موو شتێک بۆ ئه‌وان بێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆى کێشه‌ى دروست کردووه، واى کردووه کێشه له نێو پرۆسه‌که دروست ببێت و پڕۆسه‌ى پێکھێنانى حکوومه‌تى نوێى عێراق ھێواش بێت.
وته‌بێژه‌که‌ى پارتى ده‌شڵێت:"پێویسته له نێو کورددا پۆستى سه‌رۆککۆمار یه‌کلابکرێته‌وه، به‌داخه‌وه لایه‌نێک له کوردستان له ھه‌ڵبژاردنى پێشووى عێراق به ھه‌وڵى لایه‌نه‌کانى دیکه ئه‌مه‌ى یه‌کلا کرده‌وه، ئێستاش یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان له‌سه‌ر قسه‌ى خۆیان سووربوون و پرس و ڕاوێژیان نه‌کرد، بۆیه ئێمه ده‌چینه نێو پرۆسه‌ى ھه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆککۆمار، .....واتا پارتى له به‌غدا پۆستى بۆ پاراستنى شه‌راکه‌ت و ته‌وافوق ده‌وێت و پێویستیشه پێداچوونه‌وه به حوکمرانى له عێراق بکرێت".
