نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا کۆده‌بێته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له کۆڕبه‌ندى دیپلۆماسیى ئه‌نتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا کۆبوونه‌وه و هێشتا ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
پێش کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبووه‌وه.
به‌پێى راگه‌یێنراوێکى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، دۆخى سیاسیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانى شه‌ر و دۆخى ئۆکراینا و دۆخى ناوچه‌که ، تاوتوێ کرا.
هاوکات، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵیى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، کردووته‌وه.
