روسیا هۆشداری توند دەداتە وڵاتە رۆژئاواییەكان

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: "هۆشدارییمان دایە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە گواستنەوەی رێکخراوی چەک لە هەندێک وڵاتەوە تەنیا هەنگاوێکی مەترسیدار نییە، بەڵکو ئەوە هەنگاوێکە کە وا دەکات ئەو کاروانانە بکرێنە ئامانجێکی رەوا". 

سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رۆژی شەممە 12-3-2022 بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند: "هۆشدارییمان دایە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە گواستنەوەی رێکخراوی چەک لە هەندێک وڵاتەوە تەنیا هەنگاوێکی مەترسیدار نییە، بەڵکو ئەوە هەنگاوێکە کە وا دەکات ئەو کاروانانە بکرێنە ئامانجێکی رەوا". 

ریابکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ هۆشداری داوەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی ئەنجام و کاریگەرییەکانی گواستنەوەی هەندێک جۆر چەکی وەک سیستمی دژە مووشەکی و مووشەکی دژە تانک و چەکی دیکە بۆ ئۆکراینا. 

ئەمرۆ بیست رۆژە سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا دەستپێكردووە و  تائێستاش بەردەوامە كە بەهۆیەوە زیاتر لە 2ملیۆن و نیو ئۆكرانی لەماڵ و وڵاتی خۆیان ئاوارە بوون.

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا وتی:" واشنتن هۆشدارییەکانی مۆسکۆی بە جیدی وەرنەگرتووە و ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هیچ جۆرە دانوستاندنێک لەنێوان ئەمریکا و روسیا لەبارەی ئۆکراینا بەڕێوەنەچووە. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار