تەندروستی جیهانی: 85 تەن دەرمان و پێداویستی پزیشکیمان وەک هاوکاری گەیاندە هەرێم
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕی 85 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبری نیو ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری پاڵپشتی گەیاندە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، بەئامادەبونى سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و ڕەهێڵ فریدون بریکارى وزارەت و کاوە خلیل بەرێوەبەرى گشتى کاروباری تەندروستى و وەفدی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆگای ناوەندی هەرێم مەڕاسیمی وەرگرتنی بڕی 85 تەن دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەڕێوەچوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی راگەیاندووە:" دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان پێکهاتون لە 30 بابەت بە قەبارەی 185 پەلێت بە گوژمەی نزیکەی 500 هەزار دۆلار، کە لەلایەن ڕێکخراوی WHO وەکو هاوکاری و پاڵپشتی دابینکراوە".
ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەی زیاتر لە چەند مانگێكە بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی، رایدەگەیەنن كەمی دەرمان بۆتە كێشەی ناوەندە تەندروستییەكان و هۆشداری دەدرێت لە كەمبونەوەی دەرمان.
