سەرۆکی حکومەتی هەرێم: هەولیر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر بە تووندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنوێنیی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: "هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت. ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر بە تووندی شەرمەزار دەکەم و داوا لە خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری هەولێر دەکەم ئارام بگرن و رێنوێنیی دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێ بکەن".
ئەمشەو بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەوهۆیەوە چەند شوێنێکی نیشتەجێبوون و باڵەخانە زیانیان بەرکەوت كەسێك بریندار بوو و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
