سەرۆکی هەرێم: دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئەو هێرشانە پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت:" ئەم هێرشانە بە "ترسناک" ناو دەبات و دەشڵێت "به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زۆر به تووندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی خۆی بۆ هاونیشتمانییانی هەولێر دەردەبڕێت و دەڵێت "سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد.''
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامانجکردنی بەو شێوەیەی هەولێر و دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بە "ترسناک" ناو دەبات و دەشڵێت "به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عێراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا داوا له حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دەکات "به جیدى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بووه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر رێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت."
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کران، هێرشە مووشەکییەکە تەنیا زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت.
سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى پێكه‌وه‌يى له هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.
به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عيراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عيراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت.
داوا له حكومه‌تى فيدراليى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/13
