قوباد تاڵەبانی: هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

جێگری سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەڵێت:" هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین. هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە". 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەکات و دەڵێت، "هێرشە مووشەکییەکانی دژ بە شاری هەولێری خۆشەویست، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و دەستدرێژییە بۆ سەر هەموو تاکێکی کورد لە سەرانسەری دنیادا."

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "بەتووندی سەرکۆنەی ئەم هێرشانە دەکەین و رایدەگەیێنین ئەم کارە لە شکۆی هەولێر کەم ناکاتەوە و ئۆقرەیی و ناوبانگی ناشێوێنێت وەک پایتەختی گەشاوە و میواندۆستی هەرێمی کوردستان."

لە کۆتایی پەیامەکەیشیدا رایدەگەیێنێت، ''هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین. هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار