ئه‌مریکا له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه ده‌کات
ژماره‌ى ئه‌و موشه‌کانه‌ى ئاراسته‌ى هه‌ولێر کراوون 12 مووشه‌کى بالیستى بووه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کونسوڵخانه‌ى وڵاته‌که‌ى له هه‌رێمى کوردستان له‌ڕێگه‌ى چه‌ند موشه‌کێکى بالیستى دورمه‌وداوه کراوه‌ته ئامانج و به‌رپرسانى ئه‌منى ئه‌مریکى ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه‌کان کردووه.
به‌پێى رۆژنامه‌ى Wall Street Journal، وته‌بێژێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاندوه، سه‌رکۆنه‌ى روداوه‌که‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌که‌ن که له هه‌رێمى کوردستان رویداوه و هێز و لایه‌نه عێراقییه‌کانه‌وه ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردوه.
پێشتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند: "شه‌وى 13/12-3-2022، پاش کاتژمێر یه‌کى به‌ره‌به‌یانى، 12 موشه‌کى دورمه‌وداى بالیستى له سنوره‌کانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له رۆژهه‌ڵاته‌وه ئاڕاسته‌ى باڵه‌خانه‌ى نوێى کۆنسوڵخانه‌ى ئه‌مریکى له هه‌ولێر کران".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که موشه‌که‌کان ناوچه سڤیلنشینه‌کانى نزیک باره‌گاى که‌ناڵى کوردستان 24 و ده‌وروبه‌رى به‌ر هێرشه‌که که‌ووتوون، ده‌رئه‌نجام زه‌ره‌ر و زیانى ماددى به‌ر باڵه‌خانه وخانوه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه که‌وتوه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێکى گیانى نه‌بوه و ته‌نیا هاوڵاتییه‌ک به سوکى برینداربووه.
